سەردێڕ:

​ترەمپ مەرجێک دادەنێت بۆ لابردنی سزاکانی سەر هواوی

فۆتۆ: 
2019-06-10

3839 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەگەر لەگەڵ چین لە ڕووی بازرگانییەوە ڕێککەوێت سزاکانی سەر هواوی لادەبات.

 ستیڤن منوتشین وەزیری خەزێنەى ئەمریکا ڕایگەیاندووە،  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا  لەوانەیە سزاکانی سەر هواوی سوکتر بکات یان لایبەرێت  ئەگەر لە ڕووی بازرگانییەوە لەگەڵ چین بگاتە ڕێککەوتن و ئەگەریش لەوبارەیەوە نەگاتە ڕێککەوتن ئەوا ئەمریکا بەردەوام دەبێـت لە سەپاندنی سزا و باجی زیاتر بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانی بازرگانی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بابەتی سزاکانی سەر هواوی پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاوە هەیە و ئەگەر ئەمریکا گرەنتی تەواو لە چین وەربگرێت ئەوا لەو بارەوە ئاسانکاری دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەى رابردوودا ئەمریکا چەندین باج و گومرگی نوێی بەسەر کاڵا چینییەکاندا سەپاند بۆ ڕێککردنەوەى جیاوازی تەرازووى بازرگانی نێوان هەر دوو وڵات.

هەروەها دواتریش چەندین سزای بەسەر کۆمپانیای هواوی بۆ بەرهەمهێنانی موبایلە زیرەکەکاندا سەپاند.