سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆى چاندنى مینەوە ئاوارەکانى عێراق ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان

فۆتۆ: 
2019-06-10

621 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئاوارەکانی عێراق بەھۆی چاندنی مین لە لایەن رێکخراوی داعشەوە، ناتوانن بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی کە ئازادکراون.

پێھر لۆدھاممەر ڕێکخەرى نوسینگەی خزمەتگوزاری کاروباری مینىی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، تائێستا ٧٠%ى مین و بۆمبە نەتەقیوەکان لە ژێر داروپەردووەکاندا ماون.

وتیشی، ئامانجیان ئەوەیە ئاوارەکان بە شێوەیەکی سەلامەت و لەسەر ویستی خۆیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام دانانى ئەو بۆمب و مینانە ڕێگرە لە بەدیهێنانى ئەو ئامانجە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لە شەڕى داعشدا چەکدارانى ئەو ڕێکخراوە بەر لە چۆڵکردن یان شکستهێنانیان لە هەر ناوچەیەک، چەندین بۆمبی چێنراویان دادەنا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و تائێستاش بەشێک لەو ناوچانە لە بۆمبە چێنراوەکانى داعش پاک نەکراونەتەوە.

ئ.ر