سەردێڕ:

هۆڵەندا ڕێگە بە هاوسەرگیریی گەشتیاریی دەدات

فۆتۆ: 
2019-06-09

19141 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار هۆڵەندا رێگە بە هاوسەرگیریی گەشتیاریی (سیغە) دەدات لە ژنان و پیاواندا، تا گەشتیاران بتوانن هاوسەرگیریی لەگەڵ هاوڵاتییانی ناوخۆی وڵاتەکە بکەن بەڵام ئەم پەیوەندییە درێژە ناکێشێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی ئاماژە بەوەکراوە، وەزارەتی گەشتوگوزار لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا رێگە بە هاوسەرگیریی رەمزی (گەشتیاری) دەدات لەگەڵ هاوڵاتیانی شارەکە، تا بتوانن ئەو دوو کەسە کە بەیەکەوە هاوسەرگیریی دەکەن بە وڵاتەکەدا بگەڕێن و سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان بکەن.

مەراسیمی هاوسەرگیرییەکە نزیکی نیو کاتژمێر دەخایەنێت و تێیدا دوو هاوسەرەکە ئەڵقە دەگۆڕنەوە، بەڵام ئەمە یاسایی نابێت بەڵکو تەنها رەزمییە و رێگە نادرێت بەیەکەوە بخەون.

ئەم بڕیارەش تەنها لە پێناو ئەوەدا دراوە کە گەشتیارەکان لە هاوڵاتییانی شارەکە نزیك بکەنەوە، وا چاوەڕوان دەکرێت یەکەم هاوسەرگیریی گەشتیاری لە چەند رۆژی داهاتوودا بکرێت.

دوای هاوسەرگیرییەکەش، بووك و زاواکە وەك مانگی هەنگوینی سەردانی بەشێك لەشوێنە گەشتیارییەکانی شارەکە دەکەن، لەو کاتەی کە گەشتیارەکە دەگەڕێتەوە هاوسەرە کاتییەکەی بەجێدەهێڵێت.

پایتەختی هۆڵەندا ساڵانە ١٩ ملیۆن گەشتیار روویتێدەکات، وا چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم ژمارەیە بۆ ٢٩ ملیۆن بەرز ببێتەوە.