سەردێڕ:

عێراق.. پلەى گەرما بۆ سەروو ٥٠ پلەى سەدى بەرزدەبێتەوە

شەپۆلێکى گەرما بەڕێوەیە
فۆتۆ: 
2019-06-09

3109 جار خوێندراوەتەوە

دەزگاى کەشناسى و بومەلەرزەزانى عێراق بڵاویکردەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە شەپۆلێکى گەرما بەرێوەیە و پلەکانى گەرما سەروو ٥٠ پلەى سەدى تۆمار دەکەن.

مەحمود عەبدولەتیف سەرۆکى دەزگاى کەشناسى عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژانى داهاتوودا بەرزترین پلەکانى گەرما لە هاوینى ئەمساڵدا تۆماردەکرێت کە ٥١  بۆ ٥٢ پلەى سەدیە.

ڕاشیگەیاند، بەپێى مێژوى کەشوهەواى عێراق ئەو شەپۆلى گەرمایەى لە مانگى حوزەیرانى ئەمساڵدا بەڕێوەیە تا ئێستا لە ڕابردوودا لەو ئاستەدا تۆمارنەکراوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەپێى نەخشەى جیهانى لە ڕۆژى دووشەممە ١٠ى حوزەیرانى ٢٠١٩ لە ناوچەکانى ناوەراست و باشورى عێراق بەرزترین پلەى گەرما تۆمار دەکرێت کە ٥١ بۆ ٥٢ پلەیە و تا ڕۆژانى سێشەممە و چوارشەممەش بەردەوام دەبێت بەتایبەتى لە ناوچەکانى بەسرە و خانەقین و عەمارە.

بەپێى وێستگەى بیلاسیرفیلى ئەمریکا لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا چوار ناوچەى عێڕاق لە نێو ڕیزبەندى بەرزترین پلەکانى گەرماى جیهان بوون، ئەوانیش ناوچەى حسێنە لە بەسرە کە ٤٩ پلە ونیوى سەدى تۆمارکردووە و دواى ئەویش فرۆکەخانەى بەسرە دێت بە ٤٨ پلە و ناوچەى بەدرە لە واست ٤٧ پلەى تۆمارکردووە و چوارەم ناوچەش شارى عەمارەیە کە ٤٧ پۆینت ٦ پلەى سەدى تۆمارکردووە.

ب.ب