سەردێڕ:

دابەشکردنی موچەى وەزارەتی دارایی بۆ سبەی دواکەوت

فۆتۆ: 
2019-06-09

23589 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە بریاربوو ئەمڕۆ وەزارەتەکانی دارایی و تەندروستی موچە وەربگرن بەڵام تەنها وەزارەتى تەندروستی موچەی وەرگرت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە (٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩) تەنها موچەى وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنى کراوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، دابەشکردنى موچەى وەزارەتى دارایى بۆ سبەى دووشەممە دواخراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتى دارایى هەرێم ڕایگەیاندبوو، تا ئێستا پارەى بەغدا نەهاتووە و هەرکاتێک پارەکە گەیشت موچەى تەواوى وەزارەتەکان دابەشدەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی و ئابوری پێش جەژنى ڕەمەزان موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردەى دابەشکرد.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩یە و چوارەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

ب.ب