سەردێڕ:

ئەو خۆراکانەی نابێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێن

فۆتۆ: 
2019-06-09

6118 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لەو خواردن و خواردنەوانەی لە ژەمی بەیانیاندا دەخورێن تەندروست نین، چونکە ئەو خۆراکەی لە ژەمی بەیانیدا دەخورێت کاریگەریی ڕاستەوخۆی بۆ گەدە و ڕیخۆڵەکان دەبێت، هەر هەڵەیەکیش لە هەڵبژاردنی خۆراکەکان زیانی تەندروستی دەبێت.

ڕوسیا تودەی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئەو خۆراکانەی خستووەتە ڕوو کە خواردنی لە ژەمی بەیانیان و بە گەدەی بەتاڵ زیانی تەندروستی دەبێت:

ئەو خواردنەوانەی ترشەکانیان تێدایە

Image result for ‫الحمضيات‬‎

خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵی فرێش لە بەیانیادا سودی دەبێت، چونکە وزە بە جەستە دەبەخشێت، بەڵام بەگوێرەی ڕای زانایان کاتێک ئەو سوودەی زیاد دەبێت کە لە دوای ژەمی بەیانی بخورێت، لەبەر ئەوەی ترشی ئەمینی زۆری تێدایە کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەدە دروست دەکات.

شیرینییەکان

Related image

پێویستە لە ژەمی بەیانیاندا لە خواردنی شوکولاتە و ئیشە هەویرییەکان و دووربکەویتەوە نابێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێن، چونکە زیان بە پەنکریاس دەگەیەنێت و کاریگەریی لەسەر ئاستی دەردانی ئەنسۆلین دەبێت.

قاوە

Image result for ‫القهوة-‬‎

باشترە لەدوای ژەمی بەیانیان بخورێتەوە، خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ هۆکارە بۆ هەوکردنی گەدە و دڵتێکهەڵاتن، بۆ تەندروستی جگەریش مەترسیدارە.

-مۆز

Image result for ‫الموز‬‎

باشترین کات بۆ خواردنی مۆز لە دوای ژەمی نیوەڕۆ بخورێت، خواردنی مۆز لە بەیانیاندا کرداری هەرس خاو دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئاوسانی گەدە و سک، مۆز دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم کە بە خێرای دەمژرێت و لە جەستەدا بڵاودەبێتەوە هۆکار دەبێت بۆ زیان گەیاندن بە تەندروستیی دڵ.

خەیار و سەوزەوات

Related image

ئەو خواردنانە بە گەدەی بەتاڵ بخورێت زیانی دەبێت، ئەگەرچی لەکاتی جیاوزدا سوودی زۆرە، چونکە ترشی بەهێزیان تێدایە هەربۆیە نابێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێت هۆکارە بۆ دروستبوونی ئازار لە گەدەدا و توشبوون بە ترشەڵۆکی گەدە.