سەردێڕ:

چاو فڕین چی لەبارەی تەندروستییتەوە دەڵێت؟

فۆتۆ: 
2019-06-09

7050 جار خوێندراوەتەوە

چاو فڕین زۆرکات توشی پێڵوی چاو دەبێت و کەسەکە بەبێ ویستی خۆی هەست بە جوڵەی پێڵوی چاوی دەکات کە لە کوردەواریدا پێی دەڵین "چاو فڕین"، ئەمەش پەیوەندی بە باری تەندروستییەوە هەیە.

چاو فڕین جوڵەی ماسولکەی پێڵوی چاوە کە بەبێ ویستی کەسەکە ڕوودەدات، بەگوێرەی زانایانیش تەنها چەند چرکەیەک دەخایەنێت.

زانایان ئاماژە بەوەدەکەن هەندێک کات هۆکارەکەی پەیوەندی بە ئاستی مەگنیسیۆمەوە هەیە لە جەستەدا، پەیوەندی بە کاتەکانی نوستن وهەستکردن بە قەلەقی و دڵەڕاوکێ و زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەی ماددەی کافاینەوە هەیە، لەگەڵ زۆر وەرزشکردن بەبێ وەرگرتنی پشووی پێویست.

گۆڤاری لەها نوسیوویەتی، بۆ کەمبوونەوەی ئەو حاڵەتە چارەسەری ئەو هۆکارانە بکرێت کە دەبێتە هۆی چاو فڕین، دەتوانرێت لە دوای وەرزشکردن پشوو بەمێشک و جەستە بدرێت وەک کردنی وەرزشی یۆگا و خەوتن کە کەمتر نەبێت لە هەشت کاتژمێر.

خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم وەکو ئاوی کانزایی و شوکولاتەی ڕەش و چەرەسات و پاقلەمەنییەکان، هەورەک زانایان ڕایدەگەیەنن لەگەڵ زیادبوونی ئەو حاڵەتەدا باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕبکرێت.

Related image

ئ.ل