سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

موچەى مانگی سێ
فۆتۆ: 
2019-06-09

27143 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، یەکشەممە (٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩) موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی دابەشدەکرێت

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، تا ئێستاش پارەى بەغدا نەهاتووە و هەرکاتێک پارەکە گەیشت موچەى تەواوى وەزارەتەکان دابەشدەکەن.

هاوکات سەرچاوەکەی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاشیگەیاند، موچەی ئەو دوو وەزارەتە لە پارەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت تا ئێستا بەغدا پارەی نەناردووە و لە کاتی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە موچەی تەواوی وەزارەتەکان دەبەش دەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی و ئابوری پێش جەژنى ڕەمەزان موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردەى دابەشکرد.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩یە و چوارەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.