سەردێڕ:

سعودیە ئێران بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی کەنداو تۆمەتباردەکات

بارودۆخی کەنداو
فۆتۆ: 
2019-06-09

2142 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری هەمیشەى سعودییە لە نەتەوەیەکگرتووەکان  ئێرانی بە هێرشکردنەسەر کەشتییەکانی ناوچەى فەجیرە لە کەنداو تۆمەتبارکرد و ڕایگەیاند، ئێران ویستوویەتی نامەیەک بنێرێت بەوەى کە دەتوانێت هێرش بکات.

عەبدوڵا معەلیمی نوێنەری هەمیشەى سعودییە لە نەتەوەیەکگرتووەکان  بە کەناڵی حەدسی وتووە، سعودیە پێی وایە ئێران هێرشەکەى ئەنجامداوە و پێدەچێت ئەمریکا بەڵگەى ئاشکرای لەسەر ئەوە لابێت کە ئێران ئەو کارەی کردووە.

ناوبراو پێشتریش ئەوەى وتووە، شێوازی هێرشەکە و ئەو کەرەستانەى تێیدا بەکارهاتووە ئەوە دەردەخەن کە ئێران هێرشەکەى کردووە.

ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردووش ئیمارات بە نەتەوەیەکگرتووەکانی ڕاگەیاند، یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە ئەو کارەى کردووە.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات مانگی ڕابردوو  لە نزیک کەناراوەکانی  ئیمارات هێرشکرایە سەر چوار کەشتى نەوتى و تێکدران  کە دوانیان سعودی و دوانیان ئیماراتی بوون.