سەردێڕ:

ئێران لەبارەی چەکی ناوەکییەوە وەڵامی ترەمپی دایەوە

فۆتۆ: 
2019-06-08

4581 جار خوێندراوەتەوە

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاند، ئەوان بەشوێن بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی نین و موشەکەکانیشیان بە مەبەستی هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی دیزاین نەکراون.

له‌ په‌یامێكدا كه ‌له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه ‌بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، ڕه‌خنه‌ی له ‌لێدوانه‌كانی هه‌ریه‌ك له ‌ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆک كۆماری فه‌ڕه‌نسا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرتووە له‌باره‌ی پرۆگرامی موشه‌كی بالیستیی وڵاته‌كه‌ی.

زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه ‌كردووه،‌ ئه‌مریكا به ‌كشانه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، بڕیاری ژماره ‌دوو هەزار و ٢٣١ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كانی پێشێلكردووه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانیشی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌یان په‌یوه‌ست به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ‌ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێراندا پێشێلكردووه‌.

وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاشی دایەوە و ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، به ‌پێویست زانراوه ‌كه‌ هیچ پلانێك سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستیی ئاماده‌نه‌كرێت، كه ‌توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ناوه‌كیی هه‌بێت، موشه‌كه‌كانی ئێرانیش به ‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمی دیزاین نه‌كراون.

پێشتر دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ھاوتا فەڕەنسییەکەی ئاشكرایكرد، ھەردوولا لەبارەی بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران کۆکن، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنساش جەختی لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانوستانی نوێ لەگەڵ تاران کردەوە.

ئ.ر