سەردێڕ:

بۆیەکەمجار مەلەوانگەیەکی ٣٦٠ پلە لەسەر باڵەخانەیەک دروستدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-06-08

7872 جار خوێندراوەتەوە

بۆیەکەمجار لە جیهاندا مەلەوانگەیەکی ٣٦٠ پلە لەسەر بەرزترین شوێنی باڵەخانەیەک لە لەندەن دروستدەکرێت.

لە بابەتێکدا ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسانەی ئارەزووی مەلەکردن دەکەن لە شوێنی مەترسییداردا، کۆمپانیایەک لە پرۆسەی دروستکردنی مەلەوانگەیەکی جۆری "ئینفینیتی"یە لەسەر بەرزترین شوێنی باڵەخانەیەک کە ٢٢٠ مەتر بەرزە.

لەبابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە گوێرەی کۆمپانیای کەمپەس پووڵز، مەلەوانگەکە بە شێوەی ٣٦٠ پلە دروستدەکرێت، بەمانای ئەوەی لە ناو مەلەوانگەکەوە دەتوانرێت هەموو لایەک و دیمەنێکی شاری لەندەنی لێوە ببینرێت و توانای هەڵگرترنی ٦٠٠ هەزار لیتر ئاوی دەبێت لەسەر باڵەخانەیەک کە ٥٥ قاتە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دیوارەکان و چوارچێوەی مەلەوانگەکە لە ماددەی ئاکریلیک دروستدەکرێت لە باتی شوشە، چونکە ئەم ماددەیە توانای هەیە ڕووناکی بگوازێتەوە و مەلەوانگەکە بە بەرەدوامی ڕوون دەربکەوێت، هەروەها لە ڕێی قادرمەیەکی پێچاوپێچ لە ژێر مەلەوانگەکەوە کەسەکان دەتوانن بچنە ناوی.

مەلەوانگەکە چەندین تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بۆ سەلامەتیی تیادا دەبێت، لەوانە، ئامێرێک بۆ تۆمارکردنی خێرایی با و سیستمێک بۆ هێشتنەوەی پلەی گەرمی مەلەوانگەکە لە پلەیەکی سەلامەتدا بە بەردەوامی.

ئەمەش گرتەیەکی ڤیدیۆیی و چەند وێنەیەکی مەلەوانگەکەیە:

A rendering showing 'the world's first 360-degree infinity pool' that is set to be built on top of a new 55-storey London skyscraper