فۆتۆ:
2019-06-08
9533 جار خوێندراوەتەوە
زۆر کەس بۆ بەدووربوون لە قەڵەوی پەیرەوی سیستمێکی خۆراکی دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا کێشی لەشیان وەکو خۆیەتی یان زیاد دەکات، بەپێی پزیشکان بەشێک لەو خۆراکە تەندروستانە هۆکارن بۆ زیادبوونی کێشی لەش.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری "نیوزویک"ی ئەمەریکی، شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژەیان بە کۆمەڵێک خۆراک کردووە کە زۆرکەس پێیان وایە تەندروستە، بەڵام بەرپرسن لە زیادبوونی کێشی لەش، ئەوانیش بریتین لە:
- سوپی ئامادەکراو
ئەو سوپ و زەڵاتانەی لەکیسەدا ئامادەکراون، ڕێژەی فرەکتۆزیان بەرزە و ماددەی پارێزگارییان تێدایە.

- ئەو بەرهەمانەی کە گلوتینیان تێدا نییە
ماددەیەکی پڕۆتینییە و ڕێژەی شەکر و کالۆری تێدا بەرزە.

- خواردنە لە قتونراوەکان
ڕێژەی خوێ تێیاندا بەرزە هۆکارن بۆ زیادبوونی کێش و کەمبوونەوەی ئاو لە لەشدا.

- گەنمەشامی
بەتایبەت ئەوانەی بە ئامێری "مایکرۆوەیڤ" فڕن ئامادە دەکرێن هۆکارن بۆ قەڵەوی، ىڕێکی زۆر چەوری و خوێی بۆ بەکاردێت.

- خواردنەوەی دابەزاندنی کێشی لەش "دایت"
پێکهاتەی زیانبەخشی تێدایە وەکو ماددەی "ئیسپارتام" مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشکو گرفتەکانی سوڕی خوێن زیاتر دەکات.

- میوە وشککراوەکان
میوە دەوڵەمەندە بە ماددەی ڕیشاڵی بەڵام کاتێک وشکدەکرێتەوە ئەو سودەی لەدەستدەدات و بڕی شەکری ناوی زیاد دەکات.

- ئەو بەرهەمە شیرەمەنییانەی چەورییان تێدا نییە
تامی تێدایە و بێ چەورییە وادادەنرێت تەندروستە، بەڵام چەندین ماددەی کیمیایی لە پێکهاتەیدا هەیە.

- پاقلە و فاسۆلیای لە قوتونراو و ئامادەکراو
ڕێژەی شەکر و سۆدیۆم تێیدا بەرزە کە ئەوەش هۆکاری تام خۆشییەتی.

-خواردنەوە وەرزشییەکان
وەرزشوانان زیاتر دەیخۆنەوە لە هەندێک بارودۆخدا تەندروستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیانی تەندروستی دەبێت چونکە بڕێکی زۆر شەکر لەپێکهاتەیدا هەیە.

ئ.ل