سەردێڕ:

زانایان سوود و زیانەکانی شووتی ئاشکرادەکەن

فۆتۆ: 
2019-06-08

7121 جار خوێندراوەتەوە

لە پێکهاتەی شوتیدا بڕێکی زۆر ئاو هەیە دەکاتە لە %٩٢ سودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت و هەستی فێنکی بە لەش دەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەشدا زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا زیانی دەبێت.

شوتی جگەلەوەی برێکی زۆر ئاوی تێدایە دەوڵەمەندیشە بە ڤیتامین ئەی و سی و دژە ئۆکسانە و ترشە ئەمینییەکانی تێدایە، شوتی پێگەیشتوو بڕێکی زۆر مادەی لیکۆبین و بێتا کارۆتینی تێدایە کە هەموویان بۆ جەستە گرنگن.

لە توێژینەوەیەکدا کە خولی "کرۆماتۆگرافی" بڵاویکردووەتەوە زانایان ئاشکرایانکردووە، بەشە سپییەکەی شوتی واتە دوای بەشە شیرین و سورەکەی بڕێکی زۆر سیترۆلین و ترشی ئەمینی تێدایە، یارمەتیدەرە لە چالاکردنی سوڕی خوێن کە تەندروستیی دڵ دەپارێزیت.

شوتی ماددەی مەگنیسیۆم و پڕۆتین و چەوری سودبەخش و ڤیتامینی تیدایە کە چەند سودێک بە لەش دەگەیەنێت وەکو:

ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجە

تەندروستی چاو دەپارێزێت

تەندروستی دڵ دەپاریزێت

ئازاری ماسولکە کەمدەکاتەوە

ڕێگری توشبوون لە ڕەبۆ و تەنگەنەفەسی دەکات

گرفتەکانی کرداری هەرس ناهێڵێت

هەوکردن ناهێڵێت و جەستە لە ژەهر پاک دەکاتەوە

بەهۆی بەرزی ڕێژەی ئاو لە پێکهاتەی شوتیدا جەستە شێدار دەکاتەوە

گرفتەکانی پێست و قژ ناهێڵێت

للبطيخ فوائد صحية كثيرة جدا بحسب الدراسات

زیانەکانی شوتی:

زیادەڕەویکردن لە خواردنی شوتیدا گرفت بۆ کۆئەندامی هەرس دروستدەکات، دەبێتە هۆی بەدهەرسی و ئاوسانی سک و گازات، ئەگەر بڕی زیاتر لە ٣٠ میلیگرام ماددەی لیکۆبین بخورێت هەوکردن و دڵتێکهەڵاتن و ئاوسانی ڕیخۆڵەکان دروستدەکات.

Related image

ئ.ل