سەردێڕ:

ئامادەبوونی ئەردۆغان لە ئاهەنگی هاوسەرگیریی مەسعود ئوزێلدا کاردانەوەی لێکەوتەوە

فۆتۆ: 
2019-06-08

28330 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئامادەبوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئاهەنگی هاوسەرگیری مەسعود ئۆزێلی بە ڕەگەز تورک و ئەستێرەی یاری تۆپی پێی ئەڵمانیا کە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچووە، کاردانەوەی جیاجیای لێکەوتەوە.

چاودێرانی دۆخی تورکیا پێیان وایە ئەو دەرکەوتنەی ئەردۆغان هەوڵێکە بۆ بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی شاری ئیستەنبوڵ، کە یەکەمجار پارتی داد و گەشەپێدان شکستی هێنا لە بەرامبەر پارتی کۆماری گەلی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام دواتر لیژنەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیاریدا هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئەو پارێزگاکە دووبارە بکاتەوە، ئەو هەنگاوە بووە مایەی نیگەرانی و رەخنەگرتنێکی فراوان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ئۆزێل کاتێک لە مانگی ئازاری رابردوودا ئاشکرایکرد، سەرۆک کۆماری تورکیا بانگهێشتی ئاهەنگی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی دەکات، خۆی ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر کردەوە.

دەربارەی هەڵوێستی حکومەتی ئەڵمانیا ئەو کاتە "هێلین براون" سەرۆکی تیمی کاری ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەی بیڵدی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو "زۆر جێگەی داخە ئۆزێک ئەو بژاردەی ڕاگەیاندووە".

ئۆزێل کە لە ئێستادا تەمەنی ٣٠ ساڵە و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەرێکی تورک بە ناوی (ئامینە گوڵشا) کردووە، کە پێشتر شاجوانی تورکیا بووە.

ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی بە ئامادەبوونی ئەردۆغان لە یەکێک لە ئوتێلە گرانبەهاکانی سەر گەرووی بۆسفۆڕی گەشتیاریی تورکیا بەڕێوەچووە، ئۆزێل و ئامینە لە ساڵی ٢٠١٧وە یەکتریان ناسیوە.

پێشتریش لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨دا و بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی جامی جیهانی لە ڕوسیا، جارێکی تر مەسعود ئۆزێل بە دەرکەوتنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا، رووبەڕووی رەخنە و سەرزەنشتکردنێکی زۆر بۆیەوە، سەبارەت بە خۆشەویستی بۆ ئەڵمانیا، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەڵمانیا لە خولی یەکەمی جامەکە کرایە دەرەوە.

دوای ئەو شکستەش کە دووچاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو، ئۆزێل لە بەیاننامەیەکدا دوورکەوتنەوەی لە یاریکردن ڕاگەیاند، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە نامەیەکی زۆری ڕقلێبوونەوە و هەڕەشەی بۆ هاتووە و ئۆباڵی شکستی هەڵبژاردەکەشیان خستووەتە ئەستۆی ئەو لە جامی جیهانی ٢٠١٨دا.

لەو بارەیەوە ئۆزێل ڕایگەیاندبوو "من ئەڵمانیم کاتێک سەرکەوتن تۆمار دەکەم، بەڵام کۆچبەرێکم کاتێک ڕووبەڕووی شکست و دۆڕان دەبمەوە".

ئاماژەی بەوەشکردبوو، سەرباری ئەوەی مێژوویەکی دیاری هەیە لەسەرخستنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بەڵام بەهۆی ئەو مامەڵەیەی کە لە لایەن هاندەرانی ئەڵمانیاوە بەرامبەری دەکرێت، هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی جارێکی تر درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەبەر نەکات.

مەسعود ئۆزێل لە نەوەی سێهەمی خێزانێکی تورکە کە بنەڕەتیان دەگەڕێتەوە بۆ شاری "گەلسنکەریشن"ی تورکیا و یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی بە دەستهێنانی جامی جیهانی ساڵی ٢٠١٤ بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

لە ماوەی یاریکردنی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری ٩٢ یاری کردووە لە ساڵی ٢٠١١ پێنج جار وەک باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەستنیشانکراوە.

ع.م

Image result for ‫صور أردوغان في زفاف أوزيل‬‎

Image result for ‫صور أردوغان في زفاف أوزيل‬‎