سەردێڕ:

سعودیە بەنیازە سزای لە سێدارەدان بەسەر گەنجترین زیندانیکراودا بسەپێنێت

فۆتۆ: 
2019-06-08

4707 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی سعودیە دەیانەوێت سزای لە سێدارەدان بەسەر گەنجترین زیندانیکراودا بسەپێنن، کە لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە لە زینداندایە و ئێستا تەمەنی بووەتە ١٨ ساڵ.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاشکرایکرد، منداڵەکە ناوی مورتەجا قورەیریسە و لە ٢٠١١ ەوە بەھۆی ڕابەرایەتیکردنی زیاتر لە ٣٠ منداڵی دیکە لە خۆپیشاندانەکانی چەند ناوچەیەکی خۆرھەڵاتی سعودیە دەستگیرکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا دەسەڵاتدارانی سعودیە بە نیازن ئەو گەنجە کە تەمەنی بووەتە ١٨ ساڵ لە سێدارەی بدەن.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی ٢٠١١ وەک پشتگیرییەک بۆ بەھاری عەرەبی لە چەند شەقامێکی سعودییە خۆپیشاندان بەڕیوەچوو، لەو کاتەدا مورتەجا بە بڵندگۆیەک ھاواری کردوەو وتویەتی، ھاوڵاتیان مافی مرۆڤیان دەوێت.
ماڵپەرەکە ڕاشیگەیاندووە، مورتەجا بەھۆی دەرکەوتنی لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان ولە تەمەنی ١٣ ساڵیدا دەستگیرکراوە و لەو کاتەشەوە تا ئێستا لە زینداندایە و دەسەڵاتدارانی سعودییە دەیانەوێت لە سێدارەی بدەن.
باس لەوەش کراوە، دەسەڵاتدارانی سعودیە مورتەجایان بە بوونی ئەندامێتی لە گروپە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار کردووە لە کاتێکدا خێزانەکەی مورتەجا پێشینەی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەدا ھەیە و براکەشی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراوە.

ب.ب