سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-06-08

782 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٦٣ دۆلار و ٢٩ سەنتە و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٤ دۆلار و ٥ سەنتە.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٦٢ دۆلار و ٥٩ سەنت بووە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٣ دۆلار و ١٤ سەنت بووە.

 بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.

ع.م