سەردێڕ:

ئەگەر دەتەوێت تەندروست بیت ئەم دۆزینەوە زانستییانە بزانە

فۆتۆ: 
2019-06-08

8383 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر ئارەزووی ئەوە دەکەیت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بە تەندروستی بمێنیتەوە، ئەوا پێویستە خۆت بە چەند دۆزینەوەیەکی زانستیی ئاشنابکەیت.

لە بابەتێکی تەندروستییدا ماڵپەڕی برایتساید ئاماژەی بە ژمارەیەک لە دۆزینەوەی زانستیی کردووە، کە بە توێژینەوەی زانستیی سەلمێنراون، لەوانە:

-کارکردن لە ساڵۆنی نینۆکدا هاوشێوەی کارکردن لە ناو پاڵاوگەیەکی نەوتدا زیانبەخشە (بەهۆی هەبوونی ماددەی ژەهراویی و مەترسییدار).

10 Scientific Discoveries Everyone Who Wants to Be Healthy Needs to Know

-گڵۆپی لید (LED) شین مەترسیی لە سەر تەندروستیی چاوەکان دروستدەکات.

10 Scientific Discoveries Everyone Who Wants to Be Healthy Needs to Know

-جەدۆل و ڕیجیمی خۆراکیی هێندەی جەدۆلی ڕۆژانە گرنگ و پێویستە.

10 Scientific Discoveries Everyone Who Wants to Be Healthy Needs to Know

-زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی دژەخۆردا ئەگەری هەیە ماددەی زیانبەخش لە سوڕی خوێندا دروستبکات.

10 Scientific Discoveries Everyone Who Wants to Be Healthy Needs to Know

-بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە هێواشی دڵی مرۆڤ دەکوژێت (بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ماساچوسێتسی ئەمریکیی تامخۆشکەرەکانی ناو جگەرەی ئەلیکترۆنی زیان بە خانەکانی دڵ دەگەیەنن).

10 Scientific Discoveries Everyone Who Wants to Be Healthy Needs to Know

-دانیشتن بە ڕێکی هەمیشە تەندروست نییە (بۆ ئەوانەی ئازاری بەشی خوارەوەی پشتیان هەیە واباشە کەمێک لاری هەبێت لە شێوازی دانیشتنیان لەسەر کورسی).

10 Scientific Discoveries Everyone Who Wants to Be Healthy Needs to Know

-شێدارکەرەوەی کەش لە تووشبوون بە هەڵامەت و سەرما دەمانپارێزێت.

10 Scientific Discoveries Everyone Who Wants to Be Healthy Needs to Know

-تەقاندنی مل ئەگەری هەیە مرۆڤ تووشی سووکە جەڵتەی مێشک بکات.

10 Scientific Discoveries Everyone Who Wants to Be Healthy Needs to Know

-ئەنجامدانی ڕاهێنانی جەستەیی لە بەیانیاندا تەندروستترە بەراورد بە شەوان.

ز.ن