سەردێڕ:

بەم هەنگاوە دەتوانیت بۆ هەتاهەتایە مەترسی شێرپەنجە نەهێڵیت

فۆتۆ: 
2019-06-07

20526 جار خوێندراوەتەوە

ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان بەهۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی شیرپەنجە و بەرزبوونەوەی شەکر لە جەستەدا گیان لەدەستدەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا کە بەهۆی پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی ڕۆژانە دەتوانرێت ئەو کەسانە پبارێزرێن.

ماڵپەری " Daily Health Post" لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوەدەکات، پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراک پێیانوایە لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی خۆراکی ناوەندی کە ڕێژەی شەکر تێیدا کۆنتڕۆڵکرابێت، دەکرێت خۆمان لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بپارێزین.

بەڵام ئایا بۆ شێرپەنجەش هەمان شت ڕاستە؟

پزیشکان لەسەر ئەوە کۆکن کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان شەکر و شێرپەنجەدا هەیە، بۆیە ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن، کە هەرچەند لە بەکارهێنانی ئەو ڕژێمە خۆراکییانە دووربن کە شەکریان تێدایە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمتر دەبێتەوە.

هەروەها بەشێکی خەڵکی لە ڕێگەی بەکارهێنانی هەندێ جۆری خۆراک ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرە و شیرپەنجە لە جەستەیاندا زیاتر دەکەن، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی لە بەرهەمهێنایاندا شەکر بەکاردێت وەکو هەندێ جۆری کێک و پسکیت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە، بەشێکی  ئەو خۆراکانەی لە بازاڕەکان دەفرۆشرێن ڕێژەیەکی بەرز شەکریان تێدایە و پێکهاتەکانیشییان لە ڕووی تەندروستییەوە دیاریکراو نیە، لە جێگەی ئەوە پێشنیاز دەکات هەندێک خۆراکی وەکو ماست و نانی گەنم یان جۆ یان ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی کەم کالۆریان تێدایە بخورێن کە بە خۆراکێکی تەندروست دادەندرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە ڕێگە ئاسانەکان بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە جەستەدا، بریتیە لە ڕاگرتنی کڕینی خۆراکی لە قوتونراو یان لەبەرگگیراو، هەروەها ڕاگرتنی خواردن لە چێشتخانەکان ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت، لەبەر ئەوەی چێشتخانەکانیش ئەو خۆراکانە بەکاردێننەوە کە دەوڵەمەندن بە شەکر و خوێ کە وایان لێدەکات بەلای خەڵکەوە قبوڵکراوبن، ئەوەش دوای ئەوەی بە بەستویی و لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە سنوری وڵاتان دەبڕن.

ڕاپۆرتەکە باس لەوەش دەکات، تەنانەت زەڵاتە و ئەو موقەبیلاتانەی بۆ هەزمکردنیان جەستە پێویستی بە شەکر هەیە پێویستە کەمتر بخورێن، هەروەها باشترین شت بۆ کەسێکی توشبوو بە شێرپەنجە ئەوەیە ڕێگەی پێ نەدرێت ئەو خوردنانە بخوات کە شەکریان تێدایە، بەوەش مەترسیەکان لەسەر کەسی توشبوو تا مردن نامێنن.

هـ.ع