سەردێڕ:

ناتۆ لە عێراق: گرژییەکانی ناوچەکە کاریگەری لەسەر کارەکانمان نەبووە

دانی فۆرتین، فەرماندەی نێردەی ڕاوێژکاری هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراق
فۆتۆ: 
2019-06-07

794 جار خوێندراوەتەوە

نێردەی هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراق ڕایگەیاند، گرژییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کاریگەری لەسەر ئەوان نەبووە و لە ئەرک و کارەکانیان لە عێراق بەردەوامن.

دانی فۆرتین، فەرماندەی نێردەی ڕاوێژکاری هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراق، لە بارەگای هاوپەیمانی ناتۆ لە بڕۆکسل ڕایگەیاند، تاڕادەیەک توانیویانە ھەڕەشە و مەترسییەکان بڕەوێننەوە، لە ئێستاشدا ئەرک و کارەکانیان لە عێراق درێژەی ھەیە.

ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێشتاش ڕەوشی ئەمنی مەترسیدارە، بەڵام ئەوە ھیچ کاریگەری نەرێنی لەسەر کار و ئەرکەکانیان لە عێراق نییە.

هاوپەیمانی ناتۆ لە عێراق لە بوارەکانی ھەڵگرتنەوە و پوچەڵکردنەوەی بۆمب، پزیشکی سەربازیی و چاککردنەوەی کەرەستەی سەربازیی مەشق و راھێنان بە ھێزە عێراقییەکان کار دەکەن.

مێژووی بوونی هێزی ناتۆ لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣ لەوكاتەی رژێمی بەعسیان رووخاند، تا ئێستاش لەناو ناتۆ كۆدەنگییەکی تەواو نییە سەبارەت بە مانەوەی ئەو هێزە لە عێراق، بۆیە زیاتر وڵاتانی ئەڵمانیا و فڕەنسا و بەلجیكا و ئیسپانیا وەك دەوڵەت لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆ كۆمەكی سەربازی و راهێنان پێشكەش بە عێراق دەكەن.

هـ.ع