سەردێڕ:

​یەکێتى ئەوروپا لەگەڵ ئەوەدایە جارێکی دیکە جیابوونەوەی بەریتانیا دوابخرێت

فۆتۆ: 
2019-06-07

1327 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەیەکى بەریتانى ڕایگەیاند، زۆرینەى وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا لەگەڵ ئەوەن جارێکى دیکى پرۆسەى جیابوونەوەى بەریتانیا لە یەکێتى ئەوروپا دوابخرێت.

ڕۆژنامەى زە تایمزى بەریتانى لە زاری سەرچاوەیەکى باڵادەستى ئەوروپییەوە بڵاوکردووەتەوە، ئامانجى ئەو وڵاتانە لەو هەڵوێستەیان بۆ پێدانى کات زیاترە بەو کەسەی دواى تێریزا مەى دەبێتە سەرۆک وەزیارنى ئەو وڵاتە.

ئاماژەبەوەشکراوە، زۆرینەى کاندیدەکانى سەرۆک وەزیرانى داهاتووى بەریتانیا لەگەڵ ئەوەن لە ٣١ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵدا وڵاتەکەیان بە ڕێککەوتن یاخود بەبێ ڕێککەوتن لە یەکێتى ئەوروپا جیاببنەوە، بەڵام زیاتر لە ٢٥ وڵاتى ئەوروپا لەگەڵ ئەوەن جارێکى تر ئەو بڕیارە دوابخرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ٢٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦دا، نزیکەی لەسەدا ٥٢ی خەڵکی بەریتانیا دەنگیاندا بە جیابوونەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام لەوکاتەوە تا ئێستا پەرلەمانی بەریتانیا سێجار پڕۆژەکەی بە زۆرینەی دەنگ ڕەتکردووەتەوە.