سەردێڕ:

سوید.. لە تەقینەوەیەکدا ٢٥ کەس برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-06-07

5283 جار خوێندراوەتەوە

تەقینەوەیەك لە شارۆچكەیەک لە باشوری سوید روویداوە بەوهۆیەوە ٢٥ كەس برینداربوون.

ئاژانسی  ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەمڕۆ ٧ی حوزەیران لە شارۆچكەی  لینككۆپینگ  لە باشوری سوید تەقینەوەیەک ڕوویداوە و ٢٥ کەس برینداربوون.

پۆلیس ئەوەشی وتووە،  هۆكاری تەقینەوەكە نادیارە بەڵام تیمێكی پوچەڵكردنەوەی مین چوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

 ئاسا ویڵسن وتەبێژی پۆلیسی سوید  ڕایگەیاندووە ، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نیە ئەم تەقینەوەیە تیرۆریستی بێت  و بریندارەكان بەگشتی باری تەندروستیان جێگیرە

ئەوەشی خستووەتەڕوو ، تەقینەوەكە  لە دەرەوەی بینایەكی نیشتەجێبوونی پێنچ نهۆمی بووە كەرەستەی بەشێكی بینایەكەی ورد و خاش كردووە.