سەردێڕ:

ئایا خواردنی مریشک زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت؟

فۆتۆ: 
2019-06-07

14050 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە کە خواردنی گۆشتی سپی و بەتایبەت مریشك کاریگەری نەرێنی لەسەر دڵ دەبێت بە هەمان شێوەی گۆشتی سوور.

ماڵپەڕی الحرة لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەنجامی توێژینەوەکە کە توێژەران  لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامیانداوە لە سان فرانسیسکۆ، ئاشکرایکردوە کە گۆشتی سپی زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

توێژینەوەکە دەریخستووە، گۆشتی سپی و گۆشتی سوور هەمان مەترسییان لەسەر تەندروستیی هەیە، چونکە هەردووکیان ڕێژەی کۆلیسترۆل لە خوێندا زیاد دەکەن و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەکەن بە دوو ئەوەندە.

بەرپرسی توێژەران لە زانکۆی کالیفۆرنیا، ڕۆناڵد کراوس وتی: چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد کە گۆشتی سوور کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕێژەکانی کۆلیسترۆل هەبێت لە خوێندا بەراورد بە گۆشتی سپی، بەڵام ئەنجامی توێژینەوەکەمان ئەوەی دەرخست کە گۆشتی سوور و سپی هەمان کاریگەری خراپیان هەیە و هەردووکیان بڕێکی زۆر چەوری تێریان تێدایە.

لە بەرامبەردا توێژینەوەیەکی دیکە کە لە گۆڤاری ئەمەریکی بۆ خواردن دڵنیایی ئەوەیداوە، ئەو پرۆتینانەی لە ڕووەکدان وەك سەوزەوات و شیرەمەنییەکان و پاقلە مەنییەکان و دانەوێڵە کاریگەریی و سوودی زیاتریان دەبێت و کۆلیسترۆل بەشێوەیەکی باشتر ڕێكدەخەن.

استخدام تكنولوجيا النانو لتعطيل جين مرتبط بارتفاع الكوليسترول