سەردێڕ:

دوبەى.. لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-06-07

2747 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسى دوبەى ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا ١٧ کەس گیانى لەدەستداوە و سێ هاوڵاتى تریش برینداربوون.

بە گوێرەى زانیارییەکانى پۆلیسی دوبەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پیاکێشانى پاسێک بە بۆردێکی ڕێگا نیشاندەردا لە یەکێک لە ڕێگاکانی دوبەی ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

وتیشی، پاسەکە سەر بە کۆمپانیایەکی عومانییە و ٣١ سەرنشینی پێبووە کە ڕەگەزنامەی جیاوازیان هەبووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، بەبێ ئەوەى هیچ وردەکارییەکى دیکە بخاتەڕوو.

ئ.ر