سەردێڕ:

حەوت خواردن لە خڵەفان دەتپارێزێت

فۆتۆ: 
2019-06-07

4530 جار خوێندراوەتەوە

حەوت جۆر خواردن یارمەتیدەرن لە باشترکردنی تەندروستیی مێشك و بەدووربوون لە خڵەفان بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ماددەی خۆراکیی گرنگ.

ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە گرنگترین ئەو خواردنانە کردووە کە ئەگەری تووشبوون بە خڵەفان کەمدەکەنەوە و بیرەوەری بەهێزدەکەن.

١ماسی:

خواردنی ژەمێك یان زیاتر لە خواردنە دەریاییەکان لە هەفتەیەکدا.

Related image

٢شاتوو و شلیك:

شاتوو و شلیك بڕێکی زۆر دژە ئۆکسیدی تێدایە کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تێكچوونی خانەکانی بیرەوەری لە مێشكدا.

فراولة وتوت مجمد

٣چەرەزات:

خواردنی ٣٠ میلیگیرام چەرەزات رۆژانە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە خڵەفان، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و کانزاکان.

سوداني ومكسرات

٤خواردنی سەوزەوات:

سەوزەواتە گەڵاییەکان وەك سپێناغ شیکردنەوە و تێكچوونی خانەکانی مێشك خاودەکاتەوە.

أطعمة خضراء

٥ڤیتامین B:

تاقیکردنەوەیەك کە لەسەر کۆمەڵێك مشك ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە کە ئەوانەی لاوازیی بیرەوەرییان هەیە وەڵامدانەوەیەکی باشیان هەبووە دوای وەرگرتنی ڤیتامین B.

كبسولات بي 12

٦کوپێك کاکاو:

خواردنەوەی کاکاو کاریگەریی لەسەر دەمارەکان هەیە، بە واتایەکی دیکە ئەم ماددە خۆراکییە رۆڵی هەیە لە نوێکردنەوە و گەڕانەوەی خانەکان و باشترکردنی کۆئەندامی دەمار.

أكواب من الكاكاو الساخن

٧ئەڤۆکادۆ:

ئەڤۆکادۆ جگە لەوەی خواردنێکی تەندروستە، دەوڵەمەندە بە چەوریی بەسوود بۆ مێشك.

فاكهة الأفوكادو

ژ.ن