سەردێڕ:

ئەمریکا چەند هاوڵاتییەکى وڵاتەکەى کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە وەرگرتەوە

فۆتۆ: 
2019-06-07

899 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا ئەو هاوڵاتییانەى وڵاتەکەى کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوى داعشەوە هەبووە لە سوریا وەرگرتەوە و کار بۆ گەڕانەوەى ژمارەیەک هاوڵاتى دیکەش دەکات.

كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مریكییانه‌ی له‌ سوریا ده‌ستگیركرابوون، له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌ وه‌رگیراونه‌ته‌وه‌.

ئەو کاربەدەستەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکردووە، کە كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شەش منداڵ و چەند ژنێکی ئەمریکیش دەکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییانە لەلایەن هێزەکانى سوریاى دیوکراتەوە دەستگیرکراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، هێزەکانی ئەمریکا بە نهێنی نزیکەی ٣٠ چەکداری بیانی دەستگیرکراوی داعشیان لە سوریاوە گواستووەتەوە بۆ عێراق، بە مەبەستی دادگاییکردنیان.

ئ.ر