سەردێڕ:

دادگای نیوزلەندا بڕیارێکی نوێی لەسەر هێرشبەری سەر مزگەوتەکان دەرکرد

فۆتۆ: 
2019-06-07

51100 جار خوێندراوەتەوە

دادگای نیوزلەندا رەزامەندی دەربڕی لەسەرئەوەی لەمەودا دەزگاکانی راگەیاندن دەتوانن دەموچاوی ئەو پیاوە پیشان بدەن کە تۆمەتبارە بە کوشتنی ٥١ کەس لە ناو مزگەوتێکدا لە وڵاتی نیوزلەندا.

پێشتر دادوەری دۆسیەکە رێگای نەدا بە دەزگاکانی راگەیاندن تاوەکو وێنەی تۆمەتبار "برینتوت تارانت"ی تەمەن ٢٨ ساڵ بەشێوەیەکی روون نیشانبدەن، کە باوەڕی بە باڵادەستی سپی پێست بە سەر رەش پێستدا هەبوو و بە تۆمەتباری سەرەکی کومەڵکوژیەکەی رۆژی ١٥ ئازاری ئەمساڵ دادەندرێت.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتت پرێس ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دادوەرێکی دادگای باڵای نیوزلەنداوە بڵاویکردەوە، ، ئەوان رێنمایی دادوەری دۆسیەکەیان کردووە کە لەمەودوا دەزگاکانی راگەیاندن دەتوانن وێنەی تۆمەتبارەکە پیشابدەن، لەبەر ئەوەی لە ئێستاد هیچ پێویستەیەک نیە بۆ ئەوەی وێنەی دەموچاوی تۆمەتبار پیشانی خەڵک نەدرێت.

لەلایەکی تریش پۆلیسی نیوزلەندا رایگەیاند،  مانگی ئایار رووبەڕووی تۆمەتبارێک بوونەتەوە کە ویستویەتی لە رێگای کارێکی تیرۆریستیەوە چەند کەس بکوژێت.

رۆژی ١٥ی ئازاری ئەمساڵ لە ڕووداوێکى هێرش و تەقەکردندا بۆ سەر دوو مزگەوت لە نیوزلەندا ٥١ کەس شەهیدبوون و دەیان کەسیش برینداربوون.

ژمارەی دانیشتووانی نیوزلەندا نزیکەی پێنج ملیۆن کەسە و ١%ی ئەو ژمارەیەش موسڵمانن و، لە ٥٠ هەزار کەس تێپەڕیکردووە، کە زۆربەیان پەنابەرن و شانبەشانی مەسیحی و هیندۆس و بوزییەکان ژیان بەسەردەبەن.

هـ.ع