سەردێڕ:

وێنە.. شێوازە تەندروستەکانی دانیشتن لەسەر کورسی

فۆتۆ: 
2019-06-06

2023 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێک لە خەڵکی زۆربەی کاتەکانی ڕۆژانەیان بە دانیشتن بەسەردەبەن، لە ماڵەوە بێت یاخود لە شوێنی کارەکانیان و زۆر گرنگە کە هەموو کەسێک بە شێوازە تەندروستەکانی دانیشتن ئاشنابێت.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی USA Today ئاماژەی بە پسپۆڕێکی بواری تەندروستیی جەستەیی (عیلاج تەبیعی) کردووە، کە بە وردی باسی لە سێ شێوەی دانیشتنی تەندروست کردووە بۆئەوەی لە مەترسییە تەندروستییەکانی دانیشتنی هەڵە بەدووربین.

پڕۆفیسۆر لیۆن ستراکەری پسپۆڕی چارەسەری سروشتی جەستەیی (physiotherapy)ە و، سەربە زانکۆی کۆرتنی ئوسترالییە، بەپێی لیۆن سێ جۆر دانیشتنی تەندروست هەن، دانیشتن بە ڕێکی، بە لاری بۆ پێشەوە و بە لاری بۆ دواوە، کە هەریەکەیان دەبێت هەندێک تایبەتمەندییان تیادابێت، بەم شێوەیە:

دانیشتن بە ڕێکی: سەر ڕێک بێت و بۆ پێشەوە بێت، بەبێ ئەوەی هیچ فشارێک لەسەر مل دروست ببێت. پشت و بڕبڕەی پشت بە ڕێکی بە پشتی کورسییەکەوە بێت و قۆڵەکانیش بە لاری ٩٠ پلە و دەستەکانیش لەسەر مێزەکەبن، قاچ و ڕانەکان بە لاری ٩٠ پلە و پێیەکان بە مورتاحی لەسەر ئەرزەکە بن.

This is probably the posture you think of as 'good' posture. The defining feature of this option is that the trunk is upright. A key component of upright sitting is that the feet can comfortably rest on a surface, whether the floor or a footstool

دانیشتن بە لاری بۆ پێشەوە: هەمان شێوازی پێشوو، بەڵام جەستە کەمێک لار بێت بۆ پێشەوە و، پێیەکانیش کەمێک بنوشتێنەوە، هەروەها لەسەر قەراغی پێشەوەی کورسییەکە دەبێت کەسەکە.

The defining feature of this posture is that the trunk is angled forward, and the arms are rested on the work surface. Allowing the thigh to point down at an angle may make it easier to maintain an inward curve in your lower back, which is suggested to reduce low back stress

-دانیشتن بە لاری بۆ دواوە: ئەم شێوازەش هاوشێوەی جۆری پێشووە، بەڵام لەم جۆرەدا سەر بە ڕێکی دەمێنێتەوە و ڕووی بۆ پێشەوە دەبێت، پشت لار دەبێتەوە و کەسەکە پاڵدەداتەوە لەسەر کورسییەکە و قاچ و ڕان و پێیەکان هاوشێوەی جۆری یەکەم، هەروەک لە وێنەکاندا دیارە.

The defining feature of the third option is the trunk is angled backward, supported by the chair's backrest. Back muscle activity is lowest in this posture, as some of the upper body weight is taken by the chair

 ز.ن