سەردێڕ:

بەغدا.. هەڕەشەی کوشتن لە پەیامنێرێکى ئێن ئاڕ تی عەرەبی کراوە

فۆتۆ: 
2019-06-06

2700 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری بەغدا هەڕەشەی کوشتن لە پەیامنێرێکى ئێن ئاڕ تی عەرەبی کراوە و سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عێراقیش داوای پاراستنى ڕۆژنامەنوسان لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩) سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق داوای لە هێزە ئەمنیەکان کرد سەلامەتی پەیامنێرەکەی ئێن ئاڕ تی عەرەبی لە ئەستۆی ئەواندایە.

ئەوەش لە دوای ئەوە هات، لەیس جوامێر پەیامنێرى کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی لە شاری بەغدا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکرا.

بەبەردەوامی تیمی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و عێراق رووبەڕووی رێگریکردن لە روماڵکردنی چالاکییەکان دەبنەوە.