سەردێڕ:

ناسا: دیاردەیەکی گەردوونی سەرسوڕهێنەر روودەدات

فۆتۆ: 
2019-06-06

13839 جار خوێندراوەتەوە

لەم مانگەدا چەند دیاردەیەکی گەردوونی سەرسوڕهێنەر روودەدەن کە هەوادارانی دیاردە فەلەکییەکان دەتوانن بەبێ هیچ ئامێرێك و بە چاو بیانبینن.

ماڵپەڕی سی بی ئێس لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئاژانسی ناسا ڕایگەیاندووە لە ١٠ی حوزەیراندا کە دەکاتە دووشەممەی داهاتوو، هەسارەی مشتەری رووبەڕووی زەوی دەبێتەوە، لە نزیکترین خاڵەوە دەبێت لە زەوییەوە.

ئەم دیاردە ساڵانەیەش کاتێك روودەدات کە مشتەری و خۆر لەگەڵ زەوی لەسەر هەمان هێڵ دەبن.

لەم کاتەشدا هەسارەی مشتەری بە تەواوی بەهۆی خۆرەوە دەگەشێتەوە، ئەمەش وادەکات زیاتر درەوشاوە بێت لە شەودا.

بەڵام ناتوانرێت چوار مانگەکەی تایبەت بە مشتەری بە چاوی ئاسایی ببینرێت، بۆیە ئەوانەی ئارەزوو دەکەن هەمووی بە ڕوونی ببینن دەتوانن تەلسکۆب بەکاربهێنن.