سەردێڕ:

خواردنی شووتی جەستە لە چ جۆرە نەخۆشییەک دەپارێزێت؟

فۆتۆ: 
2019-06-06

5484 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی وتەی سەرۆکی دەزگای توێژینەوە زانستییەکانی ئێران، شووتی چەندین پێکهاتەی گرنگی تیادایە، کە مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار دەپارێزێت.

سەرۆکی دەزگای توێژینەوە زانستییەکان بۆ خۆراک و بەرهەمە خۆراکییەکانی وڵاتی ئێران "مینا کاویانی" دەڵێت، "زیاتر لە ٥٠ جۆر ماددە رەنگییەکانی ڕووەک وەکو لایکۆپین و بێتا کارۆتین لە میوەی شووتیدا دۆزراونەتەوە، کە بەهۆی ئەم تایبەتمەندییانەوە دەژەئۆکسانی پێشگیری (ڕێگری) لە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان و شێرپەنجە لە لەشدا دروستدەکات.''

بێتا کارۆتین دژە ئۆکسانێکی بەهێزە، کە ڕێگری لە دروستبوونی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەکات، لە ئەنجامی دوولەتبوونی ئۆکسجین لە لەشدا بۆ دوو دانە ئەلیکترۆنی ناجووت و تاکە گەردیلەیەک کە پێی دەوترێت ڕادیکاڵە ئازادەکان، ئەم ڕادیکاڵە ئازادانە ڕێگرن لەبەردەم گەردیلەکانی ئەلیکترۆن تا ببن بە جووت و بەهۆیەوە زیان بە خانەکە و پرۆتین و DNA  دەگات.

لایکۆپین بە هەمان شێوە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە، کە یارمەتیدەرە لە خۆپاراستن بەرامبەر نەخۆشییەکان، بەپێی وتەکانی کاویانی، شوتی کە میوەیەکی شیرینە، لە سەدا ٩٠ی ئاوە و بڕێکی باش لە ڤیتامین A  و C و خوێیەکانی وەک پۆتاسیۆم و ڤیتامینەکانی گروپی B وەکو B1,B2 و نیاسین ( B3)ی تێدایە.

شووتی هەرچەندە میوەیەکی کەم کالۆرییە، بەڵام پڕە لە ڕیشاڵەکان و سەرچاوەیەکی گەورەی دژە ئۆکسیدەکانە کە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان.

هەروەها شووتی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دروستکردنی سیتۆڵین کە تەندروستیی دەمارەکانی خوێن دەپارێزێت و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم.

توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە بە خواردنەوەی شەربەتی شووتیی سروشتی، نزیکەی ١.٥ لیتر یاخود ٤ پەرداخ ڕۆژانە بۆ ماوەی سێ هەفتە، دەبێتە هۆی زیادکردنی ترشە ئەمینییەکانی ئارجنین لە خوێندا، لەکاتێکدا ترشە ئەمینییەکانی ئارجنین بۆ منداڵان و بەساڵاچووان کە دووچاری نەخۆشیی هەوکردن و نەخۆشییەکانی گەدە بوون، زۆر پێویستە و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لەشەوە هەیە.

Related image