سەردێڕ:

خواردنەوەی شەربەتی تەماتە چی لە جەستەی مرۆڤ دەکات؟

فۆتۆ: 
2019-06-06

4234 جار خوێندراوەتەوە

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکراکراوە، خواردنەوەی٢٠٠ میلیلیتر لە شەربەتی تەماتە ڕۆژانە ئەگەری هەیە فشاری خوێن و ڕێژەی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش کەمبکاتەوە لەو کەسانەی نەخۆشیی دڵیان لەگەڵیدایە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی USAToday ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی نوێ کردووە، کە تیایدا زاناکانی زانکۆی دێنتاڵی ژاپۆنی دەریانخستووە، خواردنەوەی شەربەتی تەمامە فشاری خوێن و کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش بە ڕێژەی زیاتر لە ٣% کەمدەکاتەوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە فشاری خوێن و ڕێژەی کۆڵیسترۆڵی ٤٨١ کەس کردبوو کە ڕۆژانە بڕی ٢٠٠ میلیلیتر شەربەتی تەماتەی بێ خوێیان بە بەردەوامی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو خواردبووەوە و دەرئەنجامەکانیان تۆمار کردوە.

دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریانخستووە، بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ئەو بەشداربووانەدا، فشاری خوێنی ٩٤ کەسیان بە ڕێژەی ٣% کەمیکردبوو و بڕی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشیی ١٢٥ کەسیان بە ڕێژەی زیاتر لە ٣% کەمیکردبوو.

سەرەڕای ئەم دۆزینەوەیە زۆربەی پسپۆڕانی بواری تەندروستیی ڕەخنەیان لە توێژینەوەکە گرتووە و باس لەوە دەکەن کە لە توێژینەوەکەدا شێوازی ژیان و جۆرەکانی خۆراکی ژەمەکانی بەشداربووەکان لەبەرچاو نەگیراوە.

Image result for Drinking a 200ml bottle of tomato juice every day 'may lower blood pressure and cholesterol in people at risk of heart disease'

 ز.ن