سەردێڕ:

گەنجترین سەرۆک وەزیران لە مێژووی دانیمارک

فۆتۆ: 
2019-06-06

2793 جار خوێندراوەتەوە

میتی فریدیریکسین سەرکردەی قەوارەی دیموکراتە سوشیالستەکانی دانیمارک توانی لە هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەکەیدا سەرکەوتن بە دەستبهێنێت و زۆربەی کورسی پەرلەمان بۆ پارتەکەی مسۆگەر بکات.

 لە بەرامبەریشدا لاس لوکی ڕاسمۆسین سەرۆک وەزیرانی ئێستای دانیمارک دانی بە شکستی خۆیدا و بەو هۆیەوە ڕێگەی خۆشکرد بۆ هاتنە سەر کاری ڕەوتی دیموکراتە سوشیالیستییەکان بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات.

کوتلەی دیموکراتە سوشیالیستەکان لە ناوەندی چەپی ئەو وڵاتە توانیان لە کۆی ١٧٩ کورسی پەرلەمان ٩١ کورسی بە دەستبهێنن.

بەو هۆشەوە وە فریدیرکسینی تەمەن ٤١ ساڵ بە گەنجترین سەرۆک وەزیران دادەنرێت لە مێژووی دانیمارکدا کە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت، دوای ئەوەی پارتە نەیارەکانی ماوەی ١٤ ساڵە پۆستی سەرۆک وەزیرانی دانیمارکیان بە دەستەوەیە.

کەشی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بە تایبەت لە بابەتەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و کۆچ و کەمکردنەوەی بودجەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە دانیمارک.

پارتی دیموکراسی سۆشیالیستی دانیمارک کە سەرکەوتنی تۆمار کردووە، یەکێک لەو پارتە گەورانەی ئەو وڵاتە پشتیوانی لە گرتنەبەری سیاسەتێکی توند دەکرد لەم هەڵبژاردنەدا لە بەرامبەر دیاردەی کۆچ و پەنابەری.

لە دوای سوید و فینلەندا، دانیمارک سێهەم دەوڵەتی ئەسکەندەنافیایە لە ماوەی ساڵێکدا پارتە چەپڕەوەکان تێیدا دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست.

ع.م