سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-06-06

827 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٦٠ دۆلار و ٨٣ سەنتە و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥١ دۆلار و ٨١ سەنتە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٦١ دۆلار و ٣  سەنت بووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٣ دۆلار و ١٤ سەنت بووە.

 بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

جگە لەوەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کە نەوتی ھەناردەکراوی ئەو وڵاتە دێنێتە سەر سفر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی خاوبوونەوەی هەڕەشەکانەوە نرخی نەوت کەمێک دابەزیوە یاخود بە جێگیری ماوەتەوە.

ع.م