سەردێڕ:

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەم مەبەستە دەیەوێت خانووەکەی بفرۆشێت

فۆتۆ: 
2019-06-05

3082 جار خوێندراوەتەوە

ئەنتۆنیۆ گوتەرێس ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بیری لەوە کردووەتەوە ئەو خانووەی هەیەتی لە ناوچەی مەنهاتنی نیویۆرک بیفرۆشێت، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە دووچاری بودجەی ڕێکخراوەکە بووە.

گوتەرێس پێشنیازەکەی لەبەردەم دیپلۆماتکارەکانی وڵاتەکەی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند،  بودجەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار دووچاری کورتهێنان بووەتەوە، تایبەت بە پاراستنی ئاشتی و، بڕی ٤٩٢ ملیۆن دۆلاریش لە بودجەی ئاسایی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆکاری ئەو کورتهێنانەی گێڕایەوە بۆ ئەوەی ئەندامەکانی ڕێکخراوەکە ماوەیەکە بەشداریی و قەرزەکانی خۆیان پێشکەش نەکردووە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاییکردنی کارەکانی خۆی بەکاریاندەهێنێت.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی فرۆشتنی خانووەکەی لەبەردەم لیژنەی بودجەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکردەوە، ئەوە راستییە و هیچ مەبەستی گاڵتەکردن نییە.

خانووی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری مانهاتنەوە و پێکهاتووە لە چوار نهۆم و باخچەیەک، کە دەڕوانێت بەسەر رووبای "ئیست ڕیف" بە دیاریکراویش دەکەوێتە گەڕەکی "ساتۆن" کە یەکێک لە گەڕەکە گرانبەهاکانی مانهاتنە، نرخی خانووەکەش بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کێشە داراییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە "ورد" ناوبرد و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر ئەندامانی ڕێکخراوەکە پێکەوە سەرجەم قەرزەکانیشیان لە کاتێکی دیاریکراودا بدەن، ئەوا ڕێکخراوەکە کێشە داراییەکانی کۆتایی نایەت.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە گەورەترین هاوبەشی دارایی هێزەکانی ئاشتی پارێزی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان دادەنرێت و، بڕی ٨٥٢ ملیۆن دۆلار قەرزدارە، لە دوای ئەویش وڵاتەکانی بەرازیل و ڤەنزوێلا و سعودییە و ئەرجەنتین دێن.

ع.م