سەردێڕ:

لە هێرشێکى چەکدارییدا هەشت سەربازی میسری کوژران

فۆتۆ: 
2019-06-05

997 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاکامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر خاڵێكی پشکنین لە باکوری سینا، هەشت سەربازی سوپای میسر و پێنج هێرشبەر کوژران.

هێرشەکە کرایەسەر خاڵێکی پشکنین لە شاری عورێشی باکوری پارێزگای سینا کە بەهۆیەوە ئەفسەرێک و حەوت سەربازی سوپا کوژران و پێنج سەربازی تریش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا پێنج چەکداری گروپە چەکدارەکان کوژران.

تەلەفزیۆنی فەرمی میسر بڵاویکردەوە، تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە، هەروەک سوپای میسریش ئاماژەی بەهیچ لایەنێک نەکردووە لەو هێرشەدا.

ناوبەناو شارەکانی عورێش و رەفا لە باکووری پارێزگای سینای میسر دەبنە ئامانجی هێرشی گروپە چەکدارییەکان و لە ئەیلوولی ٢٠١٣ شەوە، سوپای میسر ئۆپراسیۆنی بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستپێکردووە، لەوکاتەشەوە تا ئێستا ٦٥٠ چەکداری ئەو گروپانە و ٥٠ سەربازی سوپا کوژراون.

ئ.ر