سەردێڕ:

زانایان: خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا مەترسیدارە

فۆتۆ: 
2019-06-05

4045 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی دەروونیی و چارەسەری ئالودەبووان لە مۆسکۆ ئاشکرایانکردووە، خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا بەشێوەی رێکخراو مرۆڤ توشی ئالودەبوون دەکات، لەپڕ وازهێنان لەخواردنەوەی زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت.

 یەفگینی پریۆن پزیشکی دەروونیی لە بەشی تەندروستی مۆسکۆ رایگەیاند، ئەگەری هەیە خواردنەوەی قاوە بە شێوەی ڕێکخراو ببێتەهۆی ئالودەبوون بە خواردنەوەی قاوە، لە هەمانکاتدا لەکاتی وازهێنانیشدا جەستەی کەسەکە لە پڕ کاردانەوەی لاوەکی و گرفتی تەندروستی بۆ دروست دەبێت.

هەروەک ماڵپەڕی سپۆتینک بڵاویکردووەتەوە، پیرۆن ئاشکرایکردووە، لە %٦٠ی ئەو کەسانەی کە ڕاهاتوون بەیانیان قاوە بخۆنەوە، بەڵام کاتێک واز لەو خووە دەهێنن توشی سەرگێژخواردن و ژانەسەر و خەواڵوی و تێکچوونی باری دەروونیی و دڵەڕاوکێ و دڵتێکهەڵاتن و لاوازبوونی تەرکیز دەبنەوە.

Related image

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەوانەی وەکو خوی ڕۆژانە بەیانیان قاوە دەخۆنەوە بەهۆی کەمی کاتەوە بەخێرای قاوەکە دەخۆنەوە و هەموو بەیانییەکیش مێشک هانی دەدات بۆ خواردنەوەی قاوە، بەگوێرەی پزیشکەکەش ئەم خووەش یەکێکە لە ئاماژەکانی توشبوون بە ئالودەبوون هەروەک چۆن کەسێک ئالودەی خواردنەوە کهولییەکان و ماددە هۆشبەرەکان دەبێت.

پیرۆن ئاماژەی بەوەکرد، خواردنەوە قاوە بەشێوەی رێکخراو بە بڕێکی زۆر زیان بە لایەنی دەروونیی دەگەیەنێت لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەکانی ماندوێتی مێشک و جەستەیی تێدا دەردەکەوێت، ئەوانەی ئارەزووی ماددەی کافایین دەکەن لەکاتی وازهێنانیاندا دەبێتەهۆی تێکچوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و نۆبەی دڵ و دڵتێکهەڵاتن.

ئ.ل