سەردێڕ:

تورکیا.. لە پێنج مانگدا زیاتر له‌ ٣٧ هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی دەستگیرکراون

فۆتۆ: 
2019-06-05

880 جار خوێندراوەتەوە

له‌ ماوه‌ی پێنج مانگدا له شاری‌ ئیدرنەی هاوسنوری یۆنان‌ ٣٧ هه‌زار و ٢٢٩ كۆچبه‌ری نایاسایی دەستگیركراون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، له‌ ماوه‌ی پێنج مانگدا له‌ شاری ئیدرنە ٣٧ هه‌زار و ٢٢٩ كۆچبه‌ری نایاسایی دەستگیركراون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش دوو هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یه‌ كه‌ ساڵی رابردوو له‌هه‌مان قۆناغدا ده‌ستگیركراون.

هاوکات میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەکردووە، لێشاوی كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ رێگای نایاسایی درێژه‌ی هه‌یه‌.

هاوکات بەپێی میدیاکانی تورکیا،  له‌ پێنج مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٨ له‌ ئیدیرنه‌ ١٥ هه‌زار و ٥٣٠ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركرابوون لە کاتێکدا ئەو ژمارەیە لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ زیاتر لە ٣٧ هەزار زیادی کردووە.

شاری ئیدرنە شارێکی سنوریە و دەکەوێتە سەر سنوری یۆنان، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی دەیانەوێت بەشێوەیەکی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچ بکەن روو لەو شارە دەکەن.