سەردێڕ:

دوو گەنج لە بەفر کارەبا بەرهەمدەهێنن

فۆتۆ: 
2019-06-05

3172 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەرچی تا ئێستا تیشکی خۆر و ھەوا و ئاو و سوتەمەنی سەرچاوەی سەرەکی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبایە، بەڵام دوو توێژەری زانکۆی کالیفۆڕنیا ئامێرێکیان دروستکردووە کە دەتوانێت بەفر بگۆڕێت بۆ وزەی کارەبا.

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی بیبۆلبیر یسنسدا ھاتووە، دوو توێژەر بەناوەکانی " ماھیر قازی  و ڕیچارد کانیر" لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە لۆس ئەنجلوس گەشەیان بە جۆرە ئامێرێک داوە بەناوی (snow-TENG) کە لە توانایدایە لە بەفر وزەی کارەبا بەرھەمبھێنرێت.

قازی کە بە ڕەچەڵەک میسرییە وتی، ئەو ئامێرە لەکاتی بەفرباریندا پاترییەکەی شەپۆلی کارەبایی  دەنێرێت، نمونەیەکیان لەو ئامێرە دروستکردووە.

ئەو دوو توێژەرە داھێنانەکەیان لە وێستگەیەک داناوە لە ناوچەیەکی سارد کە شەپۆلی بەفری بەھێزی ھەیە، لە ھەوڵدان بۆئەوەی گەشەی زیاتر بە ئامێرەکەیان بدەن.

ئ.ل