سەردێڕ:

عەممار حەکیم هۆشداری لە تەقینەوەی کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا دەدات

فۆتۆ: 
2019-06-05

5604 جار خوێندراوەتەوە

عەممار حەکیم هۆشداریدەدات لە تەقینەوەی کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و دەڵێت، پێویستە کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان لە ڕێی دەستورەوە چارەسەربکرێت.

عەممار حەکیم سەرکردەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە میانەی وتاری نوێژی جەژندا لە شاری بەغداى پایتەخت ڕایگەیاند، پێویستە لە ڕێى دەستورەوە پەیوەندییەکانى هەرێم و پرسی نەوت و پرسی ناوچە جێناکۆکەکان چارەسەربکرێت.

حەکیم هۆشداریشیداوە لە تەقینەوەی دۆخەکە، ئەگەر بە زوویی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەرنەکرێن، کە ئەوەش دەبێت هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق.

سەرکردەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ڕاشیگەیاندووە، دەبێ لە ماوەی داهاتوودا حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانیان ڕێکبخەنەوە و کێشە و دۆسییەکانیان چارەسەربکەن.

هاوکات عەممار حەکیم بە پێویستی زانیوە پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا ڕێکبخرێنەوە و چارەسەرى کێشە هەڵواسراوەکانى نێوانیان بکرێت.