سەردێڕ:

دوو ناوچەى عێراق لە لیستى گەرمترین ناوچەکانى جیهاندان

فۆتۆ: 
2019-06-05

9287 جار خوێندراوەتەوە

پێگەى جيهانى بۆ تۆمارکردنى بەرزترین پلەکانى گەرما لەجیهاندا بڵاویکردەوە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا دوو ناوچەى عێراق لە ڕیزبەندى دە بەرزترین پلەکانى گەرماى جیهان بوون.

بەپێى پێگەکە، ناوچەى حسێن لە بەسرە پلەى حەوتەمى ریزبەندیەکەى گرتووە کە ٤٧ پۆینت ٨ پلەى سەدى تۆمارکردووە و دواى ئەویش فڕۆکەخانەى بەسرەیە کە ٤٧ پلەى تۆمارکردووە.

بەپێى پێگەکە، شارى گوروى هیندستان بەرزترین پلەى گەرماى ٢٤ى کاتژمێرى ڕابردووى تۆمارکردووە کە ٥٠ پۆینت ٣ پلەى سەدى تۆمارکردووە و دواى ئەویش شارى جاکوبە لە پاکستان کە ٤٩ پلەى سەدى تۆمارکردووە.

پێشتر دەزگاى کەشناسى عێراق هۆشدارى دابوو لە هاتنى شەپۆلێکى گەرما لە ڕۆژانى داهاتوودا کە پلەکانى گەرما بەشێوەیەک بەرزدەبنەوە بۆ زیاتر لە نیوەى کوڵان.