سەردێڕ:

ئایا خواردنی قەیسی لە بەیانی جەژندا تەندروستە؟

فۆتۆ: 
2019-06-05

6057 جار خوێندراوەتەوە

لە كۆمەڵگەی کوردەواریدا زیاتر لە جەژن و بۆنەكان بایەخ بە خواردنی قەیسی دەدرێت بەتایبەت لە بەیانی یەکەم رۆژی جەژندا لە زۆرینەی ماڵەکاندا هەیە.

ئەندازیاری بواری خۆراك لەشکر حەمید ئاماژەی بەوەکردووە، قەیسی ووشككراوە یەكێكە لە میوە وشكراوە زۆر بە سوودەکان کە کوردەواری دا وەکو هێمای جەژن تەماشا دەکرێت، کە ئەمەش بنەمای زانستی هەیە بە هۆی زۆری سودەکانی بۆ جەستەی مرۆڤ.

ئەم ئەندازیارە دەڵێت: قەیسی دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی زیانەکانی ئەو خۆراکانەی لە جەژندا دەخورێن، بە تایبەتی خواردنی بڕێکی زۆر (برنج، چەوری، شیرینی، سوێری، شەربەتە دەستکردەکان، خواردنەوە گازییەکان و هتد)، بۆیە زۆر گرنگە لە جەژندا قەیسی بخۆین لەبەرئەوەی کۆلستڕۆڵی تێدا نییە و ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە، کە کاریگەری باشی هەیە بۆ مێشکی مرۆڤ.

هەروەها، دەوڵەمەندە بەڕیشاڵەکانی پەکتین و سلیلۆز کە هەرس ئاسان دەکات و بۆ کۆڵۆن باشەو قەبزی ناهێڵێت، قەیسی ڕێژەیەکی باش ڤیتامینەکانی تێدایە بە تایبەتی ڤیتامین A , C,B6.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، ڕێژەیەکی باشی کانزاکان، ماددەی دژە ئۆکسید، دژە هەوکردنی تێدایە کە هاوسەنگی ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕادەگرێت و جەستە پاکدەکاتەوە لە کۆلستڕۆڵە زیان بەخشەکان، هەروەها ڕێگرە لە زیادبوونی کێش و ماسولکەکان بەهێز دەکات بۆیە زۆر گرنگە لە جەژن دا قەیسی بخۆین.

ژ.ن