سەردێڕ:

پزیشکان: نێرگەلە مەترسیدارترە لە جگەرەی ئاسایی

فۆتۆ: 
2019-06-05

5476 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکانی ئەڵمانیا تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ ئاماژەیان بە مەترسییەکانی نێرگەلە کردووە و بۆسەر تەندروستی ئەو کەسەی دەیکێشێت.

لە بابەتێکی تەندروستی جەزیرەدا هاتووە، پەیوەندی توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن و نۆرەی دڵ زیاددەکات بە زیادبوونی هەر نەفەسێک لە کێشانی نێرگەلە.

بەگوێرەی پزیشکانی ئەڵمانیا نێرگەلە مەترسی تەندروستی زیاترە لە جگەرەی ئاسایی، ئەویش بە پشت بەستن بەو ماددە زیانبەخشانەی لە نێرگەلەدا هەیە، کە بریتین لە کالنیکۆتینو قەترانو بەنزۆل، گەیشتنی بڕێکی کەم لەم ماددەیە بە سییەکان زیان بە کرداری پاڵاوتنی سییەکان دەگەیەنێت، بەجۆرێک کێشانی یەک دانیشتنی نێرگەلە یەکسانە بە کێشانی ١٠ جگەرەی ئاسایی.

پزیشکان خەڵکی لە مەترسییەکانی نێرگەلە و جگەرە ئاگادار دەکەنەوە و ئامۆژگاریان دەکەن لە کێشانیان دووربکەونەوە.

Image result for ‫النرجيلة أخطر من السيجارة‬‎

ئ.ل