سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بە بەرچاوی هاوسەرەکەیەوە قرشێک پیاوەکەی دەکوژێت

فۆتۆ: 
2019-06-04

18952 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی ئەمەریکی خراپترین و ناخۆشترین رووداوی لە ژیاندا بەسەرهات، دوای ئەوەی بە بەرچاویەوە قرشێک هێرش دەکاتە سەر هاوسەرەکەی و دەیکوژێت.

ڕۆژنامەی میرەر نوسیوویەتی، تۆماس سامیلی تەمەن ٦٥ ساڵ کە لە کالیفۆڕنیا دەژی، بەهۆی هێرشی قرشێکەوە بۆ سەری لە کەناراوەکانی ماوی هەفتەی رابردوو گیانی لەدەستدا.

قرشەکە پیاوەکەی بە دووریی ٥٠ مەتر لە کەنار دەریاکەوە دورخستووەتەوە و خستوویەتییە ئاوەکەوە، پیاوەکە بەو برینە زۆرەیەوە لە دەمی قرشەکە ڕایکردووە و داوای یارمەتیی کردووە، لە ئاوەکە هێنراوەتە دەرەوە دوای چەندین جار لە پێدانی هەناسەی دەستکرد بەڵام گیانی لەدەستداوە.

ژنەکەی "گیل" دەڵێت، "ساتی هێرشکردنی قرشەکەم بینیوە، بەڵام سەرەتا گرنگیم پێ نەداوە، هەستمکردووە شتێکی ئەوەندە گەورە نەبێت و، پێم وابووە کەسێکە لەناو ئاوەکەدا."

وتیشی، "هاوسەرەکەم مەلەوانێکی زۆر شارەزا بووە، یەکێکبووە لە ئەندامانی دەستەی مەلەوانی لە قوتابخانەکەی، کاتێک چەندین جار چووەتە ناو ئاوەکە و هاتووەتە دەرەوە بڕوام نەکردووە مێردەکەم بێت."

گیل سەرەتا نەیزانیوە مێردەکەیەتی، کاتێک پیاوانی کەنار دەریاکە هێناویانەتە دەرەوە بە جلەکانیدا زانیوویەتی مێردەکەیەتی و بە توندی هاواری کردووە و دەستیکردووە بە گریان.

خەڵکی ناوچەکەش وتوویانە، هیچ تابلۆیەکی ئاگادارکردنەوە لە مەترسیی هێرشی قرش دانەنراوە، لە دوای مردنی تۆماس بەرپرسانی وڵات تابلۆی ئاگادارکردنەوەیان لەو کەنار دەریایە داناوە.