سەردێڕ:

زانایان.. خواردنی گوێز فشاری خوێن دادەبەزێنێت

فۆتۆ: 
2019-06-04

2020 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ئەمەریکی لە نوێترین توێژینەوەیاندا ئاشکرایانکردووە، ڕۆژانە خواردنی گوێز بە بڕێکی دیاری کراو دەتپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن.

زانایانی زانکۆی پەنسلڤانیا لە نوێترین توێژینەوەیاندا کە ٤٥ کەس تێیدا بەشداربوون و تەمەنیان لەنێوان ٣٠ بۆ ٦٥ ساڵیدا بووە و بەدەست گرفتی قەڵەوییەوە ناڵاندویانە.

زانایان بەشداربووەکانیان کردووەبە سێ گروپەوە و بۆ ماوەی شەش هەفتە هەر گروپەیان سیستمێکی خۆراکی پێدراوە، لە سیستمی خۆراکی گروپی یەکەمدا بڕێکی زۆر گوێزی تێدابووە، گروپی دووەم زیاتر ئەو جۆرە خواردنانەیان خواردووە کە دەوڵەمەند بووە بە ترشی چەوری ئۆمێگا سێ، گروپی سێیەمیش هەردوو جۆرەکەی خواردووە واتە گوێز و ترشی چەوری.

Related image

دوای تێپەڕبوونی شەش هەفتە لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن لە گروپی یەکەمدا کەمیکردووە، فشاری خوێنیان لە ئاستی سروشتیدا بووە.

زانایان لەکۆتای ڕاپۆرتەکەدا نوسیوویانە، ئەو بەشداربووانەی کە بڕێکی زۆر گوێزیان خواردووە فشاری خوێنیان مامناوەند بووە بە بەراورد بەو کەسانەی کە گوێز لە سیستمی خۆراکییاندا نەبووە.

Related image

ئ.ل