سەردێڕ:

​زانایان ڕێگەیەکی نوێ بۆ دابەزاندنی کێشی لەش دەخەنەڕوو ​

فۆتۆ: 
2019-06-04

7703 جار خوێندراوەتەوە

گروپێک لە زانایانی زانکۆی کامبریدج گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە دەتوانرێت بەبێ  هەستکردن بە برسییەتی لە ڕێگەی پڕۆگرامکردنی جەستەوە کێشی لەش دابەزێنیت.

ڕۆژنامەی تێلیگراف بڵاویکردووەتەوە ڕاشیل کلاسکۆن شارەزای خۆراک ڕایگەیاند، دوورکەوتنەوە لە گرنگیدان بە کەمکردنەوەی خۆراک، یان خواردنی جۆرە خۆراکێک کە بڕی کالۆری تێیدا کەمبێت دەتوانێت کێشی لەشی کەمکاتەوە و هەست بە برسییەتیش نەکات.

کلارسکۆن ئامۆژگاری خەڵکی دەکات ئەو سەوزەواتانە بخورێت کە ڕێژەی نیشاستەی کەمە وەکو برۆکلی و باینجان و میوەکان و دانەوێڵەکان لەگەڵ بەرگر.

ئەوەشی خستە ڕوو، زیاتر گرنگی بەو ژەمە خۆراکییانە بدرێت کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ڕیشاڵی کە بڕی کالۆری لە ڕۆژێکدا لە ٣٠ گرام زیاتر نابێت،لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ماددە خۆراکییە بە شێوەیەکی سروشتی بەسەر بەشەکانی گەدەدا دابەشدەبێت و بۆماوەیەکی درێژ هەستی تێری دەبەخشێت.

هاوکات جایلز بۆ زانای بواری زانستە بۆماوەییەکان دەڵێت "دەتوانرێت لە ڕێگەى پرۆگرامێکەوە و کێشی لەش دابەزێندرێت بێ ئەوەی کەسەکە  هەست بە برسییەتی زۆر بکات".

ئاماژەی بەوەکرد، هەندێک لە خەڵکی سیستمی خۆراکی ناتەندروست پەیڕەو دەکەن و خۆیان برسی دەکەن، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ شکاندنی سیستمی خۆراکی لەشیان.