سەردێڕ:

کۆمپانیای ڕۆسنەفت کار بۆ دۆزینەوەی نەوت و دەرهێنانی زیاتر لە ھەرێم دەکات

فۆتۆ: 
2019-06-04

2007 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ڕۆسنەفت پەرە بە کێڵگە نەوتییەکانی دەدات لە ھەرێم و لەسەدا ٨٠ قازانجی دەرھێنانی نەوتیش بۆ کۆمپانیاکە دەبێت.
ئیگۆر سیتشین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕوسی ئەمڕۆ سێشەمە ٤-٦-٢٠١٩ لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ھاوبەشەکانی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەیان پلانی داناوە لەمساڵدا کێڵگە نەوتییەکانی لە ھەرێمی کوردستاندا پەرەپێبدات.
ڕاشیگەیاند، لە پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکاندا کۆمەڵێک دەرخەری دیکە دەکات بۆ دۆزینەوەی چاڵی نەوت کە دواتر دەستدەکات بە پرۆسەی دەرھێنانی نەوتەکەی.
کۆمپانیای ڕۆسنەفت گەورەترین کۆمپانیای نەوتی ڕوسییە و لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ چەند گرێبەستێکی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کردووە لە بواری دۆزینەوەی نەوت و دەرھێنانی کە بە پێی ڕێککەوتنەکە بەرھەمھێنانی نەوت لەو پێنج ناوچەیە لە نێوان هەرێم و کۆمپانیاکە دابەشکراون.
ڕۆسنەفت پێشبینی کردووە، ٦٧٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لەو پێنچ ناوچەیەدا ھەبێت کە کۆمپانیاکە خۆی بەرپرسیارێتی تێچوونی ھەڵدەگرێت لە بواری دۆزینەوە و دەرھێناندا کە بە تێچوی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دەبێت و لەبەرانبەر ئەوەدا کۆمپانیاکە لەسەدا ٨٠ ی قازانجەکانی لەو ناوچانەدا بۆ خۆی دەبێت.
ب.ب