سەردێڕ:

​بەشێک لە دەغڵودانى جوتیارانى شنگال سوتا

١٢٠٠ دۆنم دەغڵودان سوتاوە
فۆتۆ: 
2019-06-04

888 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، شنگال، نەزیر شنگالی

پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ ئاگر لە دەغڵودانى جوتیاران لە سنورى شنگال کەوتەوە و بەهۆیەوە ڕووبەرێکى بەرفراوانى دەغڵودان سوتا.

سەعد حامد قایمقاقى قەزاى شنگال بە وەکالەت بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئاگرەکە لە نزیک گوندى وەردێ سەر بە ناحیەى گردعزێر کەوتووەتەوە.

قایمقاقى قەزاى شنگال وتیشى، بەهۆى ئاگرەکەوە ١٢٠٠ دۆنم دەغڵودانى جوتیاران سوتاوە.

لەماوەى ئەمساڵدا ئەمە چوارەم جارە ئاگر لە دەغڵودانى جوتیاران لە سنورى شنگال دەکەوێتەوە کە بەهۆیەوە روبەرێکى بەرفراوانى دەغڵودان سوتاوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا دەغوڵدانی دەیان گوندی سنوری کەرکوک لەلایەن چەکدارانی داعش و کەسانی نەناسراوەوە سوتێنراون.