سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. مەشق و ڕاهێنانى هێزەکانى ئەمریکا لە نزیک ئێران

فۆتۆ: 
2019-06-04

10220 جار خوێندراوەتەوە

هێزە دەریاییەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەدا لە ئاوەکانى کەنداو نزیک ئێران مانۆڕێکى سەربازییان دەستپێکردووە.

ماڵپەڕى هێزە دەریاییەکانى ئەمریکا چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە، کە لە مەشق وڕاهێنانەکاندا فڕۆکەى ئێف ١٨ کە سەر بە کۆمەڵەى هێرشبەرى کەشتى فڕۆکەهەڵگرى ئیبراهام لینکۆڵنە و لەگەڵ موشەکى دور مەوداى فڕۆکەى بى ٥٢.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە مەشقەکەدا هێرشى ئاسمانى و ڕاهێنان لەسەر پرۆسەى چاودێریکردن بۆ بەرگریکردن لە ئامانجێکى نیشتمانى ئەنجامدراوە.

جۆزیف جاستێلا فەرماندەى هێزى ئاسمانى هاوبەش ڕایگەیاند، هێزە وشکانی و ئاسمانى و دەریاییەکان بەهێزترینن و زۆرترین کاریگەرییان دەبێت کاتێک تێکەڵ بەیەکتر دەکرێت لە پرۆسە سەربازیەکاندا و ئامادەشن بۆ وەڵامدانەوەى هەر هەڕەشەیەکى سەر هێزەکانیان لە ناوچەکەدا.

لە ئێستادا سوپاى ئەمریکا کەشتى فڕۆکە هەڵگر کە چەندین فڕۆکەى شەڕکەرى هەڵگرتووە لەگەڵ ژێردەریایى هێرشبەر و سیستمى بەرگرى موشەکى پاتریۆت و زیاتر لە ١٥٠٠ سەربازى ڕەوانەى ئاوەکانى کەنداو کردووە.

هێنانى هێزە سەربازیەکانى ئەمریکا بۆ ناوچەکە دواى بوونى زانیارى هەواڵگرى لەسەر  ئەوەى ئێران پلان دادەنێت بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندیەکانى ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

ب.ب