سەردێڕ:

پێویستە چیبکەیت کاتێك مۆبایلەکەت دەکەوێتە ئاوەوە؟

فۆتۆ: 
2019-06-04

7325 جار خوێندراوەتەوە

وێڕای ئەوەی مۆبایلە زیرەکەکان توانای بەرگەگرتنی ئاویان هەیە و کەمتر ئاویان تێدەچێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاتێك مۆبایلەکەت دەکەوێتە ئاوەوە دەبێت هەندێك هەنگاوی گرنگ و خێرا جێبەجێ بکەیت بۆ ئەوەی رێگە لە سوتانی مۆبایلەکە یان هەر زیانێکی دیکە بگریت.

ماڵپەڕی ئەلجەزیرە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند هەنگاوێکی گرنگ کردووە کە پێویستە لەو کاتەی مۆبایلەکەت دەکەوێتە ئاوەوە پەیڕەویان بکەیت، بەم جۆرە:

پاش ئەوەی مۆبایلەکەت لە ناو ئاوەکە دەرهێنا یەکسەر بیکوژێنەرەوە پێش ئەوەی خۆی لە کار بکەوێت، هەروەها بە رێکی رایبگرە و سیمکارت و میمۆری ئەگەر تێدابوو دەریبهێنە، لە حاڵەتێکدا ئەگەر توانیت پاترییەکی دەربهێنە.

لە دواتردا بیسڕە بە پارچەیەك قوماشی وشك یان خاولییەك، بەبێ ئەوەی هیچ پەستانێکی بخەیتە سەر چونکە ئەگەری هەیە ئاوەکە بچێتە بەشە ناوەکییەکانی مۆبایلەکەوە، باشتروایە مۆبایلەکە ببەیت بۆلای کەسێكی پسپۆڕ لە چاککردنی تا دڵنیابیت لەوەی هیچ زیانی پێنەگەشتووە.


بمجرد إخراج الهاتف من الماء، يجب إيقافه عن العمل فورا إذا لم يتوقف من تلقاء نفسه (مواقع التواصل الاجتماعي)

مۆبایلەکەت دامەگیرسێنە و دەست بە هیچ دوگمەیەکیدا مەنێ، هەروەها مۆبایلەکە رامەوەشێنە چونکە وادەکات ئاوەکە بچێتە ناو بەشە ناوەکییەکانی مۆبایلەکەوە، هەروەها نابێت مۆبایلەکە بدرێتە بەر گەرمی یان پانکەی هەوایی چونکە ئەوە خراپتری دەکات.

ئەگەر ئاوەکە بە مۆبایلەکەدا بڵاوبووەوە پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی چەند خولەکێك بخرێتە ناو بەفرگرەوە، چونکە پلەی گەرمی نزم رێگە نادات شێی ئاوەکە بچێتە بەشە قوڵەکانی مۆبایلەکەوە، کاتێکیش ئاوەکە دەیبەستێت ئاسانتر لێدەکرێتەوە.

هەروەها باشتروایە مۆبایلەکە دابندرێت تا وشك دەبێتەوە بۆ ماوەی رۆژێك یان دوو رۆژ، ئەگەر لە دواتردا کردت بە شەحنەوە و هەر کاری نەکرد ئەوا دەبێت پیشانی کەسێکی شارەزای بدەیت.

لە پاش کارپێکردنیش باشتروایە زیادەڕۆیی نەکرێت لە بەکارهێنانیدا و لە کاتی بەکارهێنانیشی دڵنیابەرەوە لە شاشەکەی.

ژ.ن