سەردێڕ:

ئەنجومەنی ئاساییش لەسەر دۆخی سودان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات

فۆتۆ: 
2019-06-04

699 جار خوێندراوەتەوە

هاوکات لەبارەی دۆخی سودان، ئەنجومەنی ئاساییش کۆبوونەوەیەکی داخراو و بەپەلە دەکات و نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەتوندی ئیدانەی تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی سودان دەکات.

لەسەر داوای هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەیەکی داخراو و بەپەلە لەبارەی دۆخی سودان و ڕووداوەکەی دوێنێی بەردەم بارەگای سوپای ئەو وڵاتە بکات.

بەستنی کۆبونەوەکەش هاوکاتە لەگەڵ ئیدانەی توندی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕووداوەکە وبه‌كارهێنانی توندوتیژیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر دژی هاوڵاتییانی سڤیل لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سودانەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس جه‌ختی له‌وه ‌كردووه‌ته‌وه،‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی ڕاگوزەر لە سودان، به‌رپرسیاره‌له‌ئاسایش و سه‌لامه‌تیی هاوڵاتییان و داوای هێمنیی لایه‌نه‌كانیشی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێی سودان گەیشتە ٣٠ کەس، ئەنجومەنی ڕاگوزەری سەربازیش سەرجەمی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەنجومەنی مەدەنی هەڵوەشاندەوە و تەئکیدی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە کردەوە بەچاودێری وڵاتان.